Thursday, June 7, 2012

کۆنفرانسی ژن و انفال له پارلمانی سوئد



لە پارلەمانی سوید سیمینارێک سەبارەت بە کۆمەڵکووژی کورد بەڕێوە چوو.
بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی کوردوساید واچ- چاک و هاوکاری پارتی چەپ و پارتی ژینگەی سویدی ئەمڕۆ ٧ی ژوئەنی ٢٠١٢ لە ناو هۆڵی پارلەمانی سوید بە بەشداری دەیان کوردستانی و پارلەمانتاری سویدی سیمینارێک تایبەت بە " ژن و ئەنفاڵ" بەڕێوە چوو.
ناوەندی چاک لە درێژەی هەوڵەکانی بەمەبەستی بەفەرمی ناساندنی دۆسیەیی کۆمەڵکوژی گەلی کورد ، سمینارێکی تایبەت بە ژنانی کورد، کە بەر پڕۆسەی جینۆساید کەوتوون، بەڕێوەبرد؛ ئەم سمینارە، درێژەی ئەو هەوڵانەیە بۆ "بەفەرمی ناسینی جینۆسایدی کورد" لە پارلەمانی سوید.
لە سیمینارەکەی ئەمڕۆدا هەژمارێک لە پارلەمانتارانی سویدی و "ئاڵا تاڵەبانی"، ئەندامی پارلەمانی عێراق، "پەیام موحەممەد عەلی" ئەندامی پارلەمانی کوردستان، "عەدالەت عومەر"، پسپۆر لە بواری ژینۆساید و "ئەفرا ئازاد" ژنە کوردی فەیلی بەشداریان کرد.
سەرەتای سیمینارەکە" ئەفرا ئازاد" بە زمانی سویدی وتارێکی سەبارەت بە کۆمەڵکوژ کردنی کوردانی فەیلی پێشکەش کرد و دواتر " پەیام مەحمود" پەرلەمانتار بە زمانی کوردی وتاری خۆی پێشکەش کرد کە تێدا هەندێک بەڵگەی ئاشکرا کرد سەبارەت بە فرۆشتنی ژنانی کورد لە پرۆسەی ئەنفالدا بە وڵاتی میسر.
لەدرێژەی سیمینارەکەدا"ئاڵا تاڵەبانی"، ئەندامی پارلەمانی عێراق بە زمانی ئینگلیزی وتاری خۆی پێشکەش کرد و پاشان" عەداڵەت عۆمەر" بە زمانی کوردی باسی لە لێکۆڵینەوە مەیدانیەکانی کرد سەبارەت بە پڕۆسەی ئەنفال.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا بەشداربووان پرسەکانیان ئاراستەی هەریەکە لە ئاڵا تاڵەبانی،پەیام موحەممەد عەلی، عەدالەت عومەر، و ئەفرا ئازاد" کرد.
جێی بیر هێنانەوەیە لە پڕۆسە بەدناوەکانی ئەنفالدا، زیاتر لە ١٨٢ هەزار هاوڵاتی مەدەنی کورد لە لایەن ڕژیمی رووخاوی بەعسەوە لە عێراق کۆمەڵکوژ کران و تا ئێستا ئەو تاوانە لە لایەن کۆمەڵەگەی نێودەوڵەتیەوە وەک جینوساید نەناسراوە.
ڕێکخراوی کوردوساید واچ- چاک
( کۆمیەتی سوید)
2012-06-07

No comments:

Post a Comment