Saturday, March 10, 2012

بە بۆنەی ڕۆژی ژن لە شاری سنە چەندین کەس دەسبەسەر کران

بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ڕێکخستنەکانی پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان لە شاری سنە وە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی پادک گەیشتووە، ئەمڕۆ سەر لە ئێوارەی ١٨ی ڕەشەمەی ٢٧١١ بەرانبەر بە ٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژن ژنان و چالاکانی مەدەنی شاری سنە دەستیان دایە خۆپێشاندان.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ڕێکخستنە ن‌ینیەکان و لە شاری سنە وە بە ناوەندی راگەیاندنی پادک گەیشتووە، ئەمڕۆ سەر لە ئێوارە کۆمەڵێک لە ژنانی ئازادیخوازی ساری سنە لە شەقامی فردەوسی بە دروشمی تایبەت بە ڕۆژی ژن بەرەوە مەیدانی ئینقلاب دەستیان دایە ڕێپێوان. ئەمە خۆپێشاندانەی ژنانی چاونەترس بووە هۆی ئەوەی کە هێزە ئینتزامییەکان بە مەبەستی بڵاوە پێکردنیان بڕژێنە شەقام و کۆڵانەکانی شار، بەڵام هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم نەک هەر نەیانتوانی بڵاوە بە ژنانی شۆڕشگێڕ بکەن، بەڵکوو لە بەرانبەر دا کۆمەڵێک لە ژنان و لاوانی دیکەی شار تێکەڵ بەم دەستە لە خۆپێشاندەران بوون، هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی داگیرکەر کە زانیان شەپۆلی خۆپێشاندەران خەریکە پەرە دەستێنیت، داوای هێزی زیاتریان کرد و ناوچەکانی "میدان اقبال" و "سرای نمکی" و "دور مەیان" بە هێزێکی زۆری ئینتزامی تەنرابوو، بەڵام ژنان و لاوانی کورد بێترس لە هێزی ئینتزامی درێژەیان بە خۆپێشاندانی خپیان دەدا و بەردەوام بوون لە دووبارە کردنەوەی دروشمەکانیان، کە لە ئاکام دا شەر و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزە ئینتزامیەکانی ڕێژیم و خۆپێشاندەران هاتە ئاراوە.
بۆ هێور کردنەوەی خۆپێشاندەران و بڵاوە پێکردنیان یەکێک لە هێزەکانی ڕێژیم بە پلە "سەرگورد" کە دەیویست لێدوان بۆ خەڵک بدات و خەڵکەکە هێور کاتەوە، بەڵام خەڵکەکە بە فیکە لێدان و دروشمی زیاتر ڕێگایان پێنەدا قسە بکات.
خۆپێشاندان هەر درێژەی کێشا و هێزەکانی ڕێژیمیش سات بە سات هەوڵیان دەدا بۆ کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخەکە و لەم پێناوەش دا نیروی ئینتزامی بەر پشتیوانی هێزەکانی "گاردی ویژە"
هێرشیان کردە سەر خۆپێشاندەران و دەستیان کردن بە لێدان و کوتانی خەڵک و چەندین کەسیان دەستبەسەر کرد کە هەتا گەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر نێو و جارەنوسیان لەبەر دەست دا نی‌یە.
بە گوێرەی هەمان سەرجاوەی هەواڵ، هێزەکانی ڕێژیم دوای ئازار و ئەشکەنجەدانی خۆپێشاندەران و بڵاوەپێکردنیان، حکومت نیزامیان لەم چەند گەڕەک و شەقامانەی شار دا راگەیاندووە و تا نویسنی ئەم هەواڵەش ڕێگایان نەداوە هیچ کەس بێتە دەرەوە.
جێگای بیرهێنانەوەیە کە هێزەکانی ڕێژیم وێڕای ئازار و ئەشکەنجەی خۆپێشاندەران، بەردەوامیش سەرقاڵی فیلم هەڵگرتنەوە بوون لە خۆپێشاندانەکە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی
پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان

No comments:

Post a Comment